وەزارەتی کشتوکاڵ پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی جوتیاری نمونەیی ئاشکرادەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، مەرجەکانی دەستنیشانکردنی جوتیاری نمونەیی ئاشکرادەکات و چەند پێوەرێکی سەرەکی وەک کوالێتی بەرهەم و ڕەخساندنی کار هەندێک پێوەری دیکە کراونە مەرج.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، ” کوالێتی بەرهەم و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئاستی بەکارهێنانی ئاو و ئاستی بەکارهێنانی ئامێری کشتوکاڵی و شێوازی خستنە ڕووی بەرهەمەکان و پاکێجین و پێوەری ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەم وەک پێوەری هەڵبژاردنی جوتیاری نونەیی دیاریکراوە”.

لەگەڵ دیاریکردنی پێوەرەکان بڕیاردراوە، کار لەسەر ئامادەکارییەکان و جێ بەجێکردنی ڕاسپاردەکان بکرێت وەک بنەمایەکی گرنگی هاندان و خەڵاتکردن و پۆلێنکردنی جوتیاران لەسەر ئاستی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو”.

لە هەرێمی کوردستان چەندین جوتیار هەن بە فرەبەرهەمی و جیاوازی بەرهەمی کشتوکاڵی ناسراون، لەگەڵ ئەوەش بەشێک لە جوتیارەکان لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە ناسراون و پێشتر ڕێنمایی و ئاسانکارییان پێدراوە.

وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ یەکێک لە جوتیارە نموونەییەکانی هەرێم

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سوپای پاسداران ڕوویدا

بابەتی دواتر

کەسوکاری ئەم پیاوە دەیانەوێت ناوی لە کتێبی گینسدا تۆماربکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share