لەیلا عومەر: ئەمساڵ بەشێکی شەقامی 100 مەتری دەکرێتەوە

پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەشێکی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە ئەمساڵدا دەکرێتەوە”

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “ئەمساڵ بەشێکی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.

وتیشی، “لەگەڵ دروستکردنى شەقامى 100مەترى دیزاینى هەشت شەقام ئامادەکراوە کە وادەکات سلێمانى بە شەقامى 100مەترى ببەستێتەوە و زیاتر سوود لەو شەقامە وەربگیرێت”.

رۆژی 11ی تەمموزی 2020 بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانرا.

پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، سێ‌ ئینتەرچێنجی گەورە و پێنج پردی پەڕینەوە و سێ‌ پردی هاتوچۆ بە درێژایی 32 كلیۆمەتر لەخۆدەگرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share