نوێنەر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستگیركران

دوای رێگری لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر، نوێنەر و ژمارەیەك لە مامۆستایان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لەو گردبوونەوەیە كرا كە بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ و زیاتر لە 10 مامۆستای وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژە لە هەرێمی كوردستان، پەیامنێرمان وتی، “چەندین جار هەوڵمدا پەیوەندی پێوەبكەم، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو، تا ئەوكاتەی بۆم دەركەوت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە”.

دوێنێ عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە ھەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی (ئەمڕۆ) خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستپێدەكات.

لەبارەی ئامانجی گردبوونەوەكەشەوە ئاشكرایكرد، “لەپێناو داواکردنی مافی سەرەتاییمان کە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە، لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستا، لەپێناو نەھێشتنی چینایەتی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی سلکی پەروەردە، لەپێناو بە یەکچاو سەیرکردن لە ماف و ئەرک دا”.

دوور لە شوێنی بڕیاردراو، دواتر مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان ئەنجامدا و نوێنەری گشتیی وانەبێژانیش پاش ئازادكردنی پەیامی هێزە ئەمنییەكانی بە خۆپیشاندەران گەیاند:

بابەتی پێشتر

بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکوک کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share