قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دەستکردنەوە بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت

قوباد تاڵەبانى ئامادەیى یەکێتیی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەى دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەندرۆ بیزڵی، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، بیزڵی هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکە دەربڕی.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی زیانلێکەوتووان بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و هەنگاوی پێویستیش دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا.

لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پیكهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمى کوردستان کرا و جێگری سەرۆکوەزیران جەختیکردەوە، “یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێک لەسەر بنەمای پرەنسیپی هاوبەشیی راستەقینە، کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو کوردستان بکات”.

قوباد تاڵەبانی لەبارەى پێكهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، ئاماژەی بە سەردانەکەی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەغداد کرد و رایگەیاند، لە سەردانەکەدا، دید و بەرنامەی یەکێتییان بۆ لایەنە عێراقییەکان روونکردووەتەوە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بتوانێت کێشەکانی عێراق و لەناویشیاندا کێشەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد بە لێکتێگەیشتن و بەگوێرەى دەستوور، چارەسەربکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێدانی کارەبا بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share