مارتینێز: پێش فاینەڵی کۆپا ئەمریکا یاریی پلەی ستەیشنم دەکرد

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئەستۆن ڤێلا، ئیمیلیانۆ مارتینێز لەهەموو گەشتێکدا پلەی ستەیشنەکەی لەگەڵ خۆیدا دەبات.

مارتینێز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی سیباس فێرناندێز ئەنجامدەدات، لە وەڵامێکدا دەڵێت، “ڕاستییەکە ئەوەیە هەموو شەوێک دوو کاتژمێر یاری پلەی ستەیشن دەکەم، ئەوە کاتی خۆمە، ساتێکی خۆش لەگەڵ خۆمدا بەسەردەبەم”.

لەوەڵامی پرسیارێکیشدا دەڵێت، “بەر لە فاینەڵی کۆپا ئەمریکا چەند یارییەکم کرد و گەیشتمە فاینەڵ، یاریکردنی ئەلیکترۆنی واملێدەکات بیر لە هیچ شتێکی تر نەکەمەوە، زیاتر یاریی Call of Duty دەکەم و نامەوێت هەموو ڕۆژەکەم بە سەیرکردنی مۆبایلەکەم بەسەربەرم، ئەوەی من دەیکەم حەوانەوەم پێدەدات”.

لەبارەی یاریزانانی ئەرجەنتینەوە دەڵێت، “حەزم لە یارییە ئەلیکترۆنییەکانە، چونکە دادەبڕێم، لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانم لە مار دێل پلاتا هێشتا پەیوەندیمان ماوە و یاریدەکەم، من جەنگاوەرم، شەڕدەکەم و بەدوای دوژمنەکانمدا دەگەڕێم، لەگەڵ یاریزانانی ئەرجەنتینیش گروپێکی ناوازەین، هەمووان یاریدەکەین Call of Duty یان فیفا و پۆکەر دەکەین، تەنانەت لە یارییەکانی پاڵاوتن ڕوویداوە تاوەکو 2:00ی بەرەبەیان یاریمانکردووە”.

بابەتی پێشتر

تا ئێستاش کارتی ڤاکسین بۆ گەشتیاری عێراقی کاریپێناکرێت

بابەتی دواتر

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر پۆرتوگالە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چڕی چاودێری چالاکییەکانی مۆندیالی قەتەر دەکەن، چاویان خستووەتە سەر ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال. بەپێی…
Total
0
Share