تا ئێستاش کارتی ڤاکسین بۆ گەشتیاری عێراقی کاریپێناکرێت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕێنمایی نوێی تایبەت بە گەشتکردن ڕاگەیاند و کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی ئاگادارکردووەتەوە کارتی ڤاکسین بۆ گەشتیاری عێراقی کاریپێناکرێت.

لە ڕێنماییەکەدا کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی گەشتی ئاسمانی کراوە ئاماژە بەوە کراوە، “گەشتیاران و ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگاداردەکینەوە، کە لەئێستادا پشتبەستن بە بڕوانامەی نیۆدەوڵەتیی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆڤید 19 ھەڵپەسێردراوە بۆ هەموو گەشتیارانی عێراق لەکاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، تەنھا پەسەندکردنی پشکنینی (PCR) بە (72) کاتژمێر پێش ڕۆیشتن و هاتنەوە کاری پێدەکرێت”.

پێشتر دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی یەکەمدا کار بە کارتی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بکرێت.

بەهۆی بەرزیی ڕێژەی خۆڤاکسینکردنەوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەگەری هەیە لە ساڵی داهاتووەوە بوونی کارتی ڤاکسین ببێتە مەرجی کارپێکردنی زۆرێک لە چالاکی و گەشتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share