دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

مەشق و ئامادەكارییەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەكەی ڤیاریاڵ لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانیا بەردەوامەو هەشت یاریزانیش نەیانتوانیوە بەشداری بكەن.

یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید و ڤیاریاڵ شەممە كاتژمێر 6:15 خولەك لە یاریگای مادریگاڵ بەڕێوەدەچێت.

پێش ئەو یارییە هەشت یاریزان بەشداری ڕاهێنانەكانی ڕۆژی سێشەممەیان نەكردووە.

كەریم بنزیمە و مێندی و هازارد و ماریانۆ دیاز پێكانەكانیان قورسەو بەشداری ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆ چوارشەممەش ناكەن.

بەڵام ڤالڤێردی و رۆدریگۆ و كاسمیرۆ و كارڤاخال كە بەشداری ڕاهێنانەكانی سێشەممەیان نەكردبوو، دەتوانن بەشداری ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆ چوارشەممە بكەن.

ڕیاڵ مەدرید دوو یاریی چارەنوسسازی لەبەردەمە ، یەكەمیان ڕووبەڕووبونەوەی ڤیاریاڵە لەدەرەوەی یاریگای خۆیان لەخولی ئیسپانیا، دووەمیشیان ڕووبەڕووبونەوەی پاریس سانجێرمانە لە چامپیۆنز لیگدا و ئەوەش هەر لەدەرەوەی یاریگای خۆیانە.

یاریی یەكەم شەممە كاتژمێر 6:15 خولەك دەكرێت و یاریی دووەمیش سێ شەممە 11ی شەو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share