کیمیچ و بایرن لە گەڕان بەدوای ناسناوەکان بەردەوامدەبن

ئەستێرەی ناوداری ئەڵمانیا، جۆشوا کیمیچ بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە بۆندی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نوێکردەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی نووسیویەتی، کیمیچ لە هاوینی 2015وە بە 8.5 ملیۆن یورۆ یانەی شتوتگارتی ڕووەو بایرن بەجێهێشت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ناوی خۆی بە ئاڵتون لە مێژووی باڤاریا نووسیوەتەوە و بایەخی دارایی و وەرزشی گەیشتووەتە چوار تاوەکو پێنج هێندە.

کیمیچ لەسەرەتاوە وەک یەدەگی فیلیپ لامی ئەفسانە دەستبەکاربوو، خەسڵەتەکانی ئەو ئەفسانەیەی هەڵگرت و ئەزموونیشی لە چەندین ڕاهێنەری گەورەی وەک گواردیۆلا، ئەنچلۆتی، فلیک، کۆڤاچ وەرگرت، ئێستاش لەگەڵ ناگیلسمان کاردەکات.

یاریزانە 26 ساڵەکە لە پێگەکانی بەرگريی باڵی ڕاست و سەنتەری بەرگری و ناوەند یاریدەکات، یەکێکە لەو یاریزانانەی بەشداربوون لە چنینەوەی شەش ناسناوەکە، تاوەکو ئێستا 15 ناسناوی بەدەستهێناوە و لە چوار وەرزی داهاتوودا گەشتی گەڕان بەدوای ناسناوەکان بەردەوامی پێدەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە تێپەڕاندنی پۆرتوگال سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share