خەزێنەی بەرشلۆنە پڕ بووەوە

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە ڕازیبوون بە چارەسەرە داراییەكانی یانەكە و بە دەنگدان یانەكەیان لە قەیران ڕازیكرد.

لەكۆبونەوەیەكی گەورەدا شەوی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە ڕەزامەندی پیشاندا بەفرۆشتنی لەسەدا 49ی داهاتەكانی ئێستایان بەسەر یەكەوە.

لەو دەنگدانەدا 568 كەس ڕازیبون بەفرۆشتنی داهاتەكانیان و 56 كەس ڕازی نەبوون و 13 كەسیش دەنگیان نەدا.

بەوەش یانەی بەرشلۆنە بە فرۆشتنی بەشێك لە داهاتەكانیان بەسەر یەكەوە لە ئێستادا بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە خەزێنەكەیانەوە.

جگە لەوەی بڕیاریشیان داوە لەداهاتوودا بەشێك لە پەخش و درێسی یانەكە بفرۆشن و بەوەش نزیكەی 400 ملیۆن یۆرۆیان دەست دەكەوێت.

لاپۆرتا پێش ئەنجامدانی دەنگدانەكە بە ئەندامەكانی ڕاگەیاند كە ئەمڕۆ پێویستە هاوكاری بەرشلۆنە بكەن بۆ ڕزگاربون لەو دۆخە.

وتیشی: كاتێك من بوم بە سەرۆك موچەی مانگی سێیمان پێ نەبووە بیدەین بە كارمەندەكانمان.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق 17 ترلیۆن دیناری بۆ وشكەساڵی تەرخانكرد

بابەتی دواتر

لە كەلار بە درۆن هێرشكرایە سەر ئۆتۆمبێلێك و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share