کروس پەیامێکی ئاراستەی مباپێ کرد: باشترینەکان دەبێت ئەمکارە بکەن

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید، تۆنی کرۆس داوا لە کیلیان مباپێ-ی فەرەنسی دەکات، لە گواستنەوەکانی داهاتوودا پەیوەندییان پێوەبکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا کرۆس بە “گۆڵ ئیسپانیا”ی ڕاگەیاندووە، “هاوینی ڕابردوو وتم، کە ئێمە حەزمان بەوەیە یاریزانێکی گەورەی وەک مباپێ لە ڕیزەکانمان یاریبکات، بێگومان خۆشحاڵدەبین و تاوەکو ئێستا هەمان بۆچوونم هەیە”.

هەروەها دەڵێت، “ئێمە دەزانین ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر گواستنەوەی بوو، بەڵام گواستنەوەکە شکستیهێنا، با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، باشترین یاریزانەكان دەبێت لە ڕیاڵ مەدرید یاریبکەن”.

هاوینی 2021 یانەی شاهانە بۆندێکی بەبڕی 200 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی مباپێ پێشکەشی پاریس سان جێرمان کرد، بەڵام یانە زەبەلاحەکەی پاریس بۆندەکەی ڕەتکردەوە، زۆرینەی میدیاکان پێیانوایە، هاوینی 2022 ئاسکەکەی فەرەنسا بێبەرامبەر پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

پێکانی کارڤاخال درێژەدەکێشێت

بابەتی دواتر

کۆنتی: هێشتا توخێل نازانێت چۆن ئەم یاریزانە بەکاربهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافت ئاشکراکرد. هێشتا سەدای…
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی ڕۆناڵدۆ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتیكردەوە واز لە یاریكردن بهێنێت، جەختدەكاتەوە هێشتا خواستی بردنەوەی هەیە. لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای فەرمیی یانەی…
Total
0
Share