(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان براوەی دێربی-یە و میلانی لە جامی ئیتاڵیا کردە دەرەوە

ئینتەرمیلان بەبردنەوەی لە میلان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان ئینتەرمیلان و ئەی سی میلانی ڕکابەری ئەنجامدرا و ئینتەر براوە بوو.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لە یاریگای جوسێپی میاتزا دێربی میلانۆ ئەنجامدرا، یانەی ئینتەرمیلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکەی ڕۆسۆنێری لە خولەکی 31 لەلایەن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، دوو گۆڵەکەی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 71 و 100 لەلایەن ڕومێلۆ لوکاکۆ و کریستیان ئیریکسنەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی میلان لە تایمەکانی یەکەم و سەرەتای تایمی دووەم باڵادەستبوو، بەڵام بەرزکردنەوەی کارتی سوور بەڕووی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەلایەن داوەرەوە، ئاڕاستەی یارییەکەی گۆڕی و کوڕانی کۆنتی توانیان ئەنجامەکە هاوتابکەنەوە و لە کۆتا ساتەکانیشدا پێشەنگی بگرن.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئینتەرمیلان سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا مسۆگەرکرد و میلانیش ماڵئاواییکرد.

بابەتی پێشتر

ژاپۆنییەك بژێوی ژیانی لە "هیچ نەكردنەوە" دەستدەكەوێت

بابەتی دواتر

وێست برۆمیچ ئالبیۆن 0-5 مانچستەر سیتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share