(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە چوار گۆڵ هوێسکای بڕی و گەڕایەوە پلەی دووەم

بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە هوێسکا گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگا

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 27ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر هوێسکا تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی هوێسکای کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان بە ئەنجامی (4-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بارسا لە خولەکەکانی 13 و 35 و 53 و 90 لەلایەن لیۆ میسی (دوو گۆڵ)، ئەنتوان گریزمان و ئۆسکات مینگوێزا، تاکە گۆڵەکەی هوێسکا لەلایەن ڕافائێل ڤیسێنتی لە خولەکی 45 تۆمارکران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی مێسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 21 و لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (59) خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم سەرکەوت و جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا هویسکا بە 20 خاڵەوە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: بڕیارمانداوە چەندین پرۆژە بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدەین

بابەتی دواتر

وڵڤەرهامپتن 0-1 لیڤەرپوڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share