بڕیار لە پێگەی سۆڵشایەر دەدرێت

بۆردی کارگێڕیی یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی دۆڕاندنیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر لیڤەرپوڵ، تووشی شۆک بوون.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان، ستافی کارگێڕیی مانچستەر یونایتد هەستەکانیان لەنێوان بێزاری و توڕەییدا تێکەڵبووە، پێیانوایە دۆڕاندن بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ بەو ئاست و ئەنجامە شایستەی قبوڵکردن نییە و پێویستە لەبارەی پێکهاتەی یانەکەوە بڕیارێک بدرێت.

ڕۆمانۆ ڕایگەیاندووە، “ستافی کارگێڕیی یونایتد پێویستیان بە چەند کاتژمێرێکە تاوەکو لەبارەی پێگەی ئولی گۆنار سۆڵشایەرەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن، لە ئێستادا جەمسەرەکان دابەشبوون بەسەر بەشێک لە ستافی کارگێڕی کە پێیانوایە سۆڵشایەر شایستەی بەردەوامبوون نییە، بەشێکی دیکەشیان بەپێچەوانەوە پێیانوایە پێکهاتەکەیان کێشەیە نەک ڕاهێنەر”.

ڕۆژنامەنووسەکە لە ناوخۆی یانەی مانچستەر یونایتدەوە زانیویەتی، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیارێکی گرنگ دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مانەوە و بەردەوامبوون، یاخود دوورخستنەوەی سۆڵشایەر یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share