کۆنتی: هێشتا توخێل نازانێت چۆن ئەم یاریزانە بەکاربهێنێت

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری پێشووی ئینتەر میلان لە شیکارییەکدا باس لەوەدەکات، چێڵسی تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە سوود لە تواناکانی ڕۆمیلو لوکاکو وەربگرێت.

لە شێکارییەکانیدا بۆ کەناڵی “سکای سپۆرت ئیتاڵیا”، کۆنتی دەربارەی ئاستی یانەی چێڵسی بەرامبەر یوڤانتۆس ڕایگەیاند، “ئەگەر ڕاهێنەر شارەزابێت، دەتوانێت ئاستی یاریزانەکانی بەرزتربکاتەوە، لوکاکو لەناو ناوچەی سزا مەترسیدارە، کە لە سەنتەریشەوە دەردەچێت بەهەمان شێوەیە، هێرشبەرێکی زۆر باشە، قورسە هێرشبەرێکی دیکەی هاوشێوە بدۆزیتەوە، کە بتوانێت لە ناوەندی یاریگاوە جموجۆڵ بکات”.

هەروەها دەڵێت، “لوکاکو پێویستی بە جوڵاندنە، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسیدارترین هێرشبەرە بۆ ڕکابەران، لەهەر ساتێکدا دەتوانێت زیانی قورس لە هێڵی بەرگریی یانەکانی دیکە بدات، ئەگەر هێرشبەرێکت بەو خەسڵەتانە هەبێت، پێویستە بزانیت چۆن بەکاریدەهێنیت، بەڵام وای دەبینم هێشتا چێڵسی نەیزانیوە چۆن بەکاردەخرێت، ئەگەر ئەوکارە بکەن، لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەبنە ئەو یانەیەی نادۆڕێن”.

لە سەرەتا چوار ڕووبەڕووبوونەوەی لوکاکو لە چێڵسی چوار گۆڵی تۆمارکرد، بەڵام لە دوایین چوار ڕووبەڕووبوونەوەدا گۆڵی تۆمارنەکردووە.

بابەتی پێشتر

کروس پەیامێکی ئاراستەی مباپێ کرد: باشترینەکان دەبێت ئەمکارە بکەن

بابەتی دواتر

نەتەوەیەکگرتووەکان 80 هەزار مین لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان هەڵدەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە لە ستایشی گەورەدا

– ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر نایابە، ئەوەى پێی گەیشتوە بەهۆی ئەو بەردەوامییەوە بووە کە لە ڕاهێنانەکاندا پیشانی داوین –…
Total
0
Share