ئەمریكا سزای بەسەر حەوت بازرگانی قەتەریدا سەپاند

ئەمریکا سزای بەسەر حەوت بازرگانی قەتەریدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی پشتیوانیی تۆڕێکی دارایی حیزبوڵای لوبنانیان دەكرد لە نیمچە دوورگەی عەرەب.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو حەوت كەسە كە سەرجەمیان هاوڵاتیی قەتەرین، لە ڕووی دارایی و ماددییەوە پشتیوانییان لە حیزبوڵا کردووە، كە وەک تیرۆریستانی جیهانی ناسراون.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بەپێی سزاکان، سەرجەم سەرمایەی ئەو کەسانەی سزاکان دەیانگرێتەوە لە ئەمریکا سڕدەکرێن، هەروەها هیچ ئەمریکییەکیش ناتوانێت مامەڵەی کاریان لەگەڵدا بکات.

ئاندریا گاکی، بەرپرس لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، حیزبوڵای بە سووکایەتیكردن بە سیستمی دارایی نێودەوڵەتی تۆمەتبارکردووە لە ڕێی تۆڕێکی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

حكومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندییدا لەسەر بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی تواناكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد،…
زیاتر ببینە

سوریا.. دوای 12 ساڵ هاوڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ لە وڵاتەکەیانەوە گەشتی حەج ئەنجامبدەن

باڵیۆزی سوریا لە سعودیە رایگەیاند، “لەمساڵەوە هاوڵاتییانی سوریا دەتوانن راستەوخۆ گەشتبکەن بۆ سعودیە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج”. ئەیمەن…
Total
0
Share