یەکێتیی ئەوروپا جێبەجێکردنی سزادانی تورکیا تاوتووێدەکات

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆ دووشەمە 7ی کانونی یەکەم تاوتووێی جێبەجێکردن و میکانیزمەکانی سزادانی تورکیا تاوتوێدەکەن، بەهۆی کێشەی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە مانگی ڕابردوودا تورکیا جارێکی دیکە کەشتییەکانی گەڕانی لە دەریای ناوەڕاستدا جوڵاند، ئەمەش کاریگەری نەرێنی کردەسەر جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکان، بەڵام بەرپرسان و دیپلۆماتەکانی یەکێتیی ئەوروپا باسلەوەدەکەن، “بابەتی سزادانی تورکیا هۆکارەکانی فراوانترە لە کێشەی گازی سروشتی و پەیوەستە بە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە لیبیا، سوریا هەروەها پەیوەستە بە مامەڵەی لەگەڵ ڕوسیا، ئەمانە هۆکارن کە یەکێتییەکە سوربێت لەسەر سزادانی”.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، “کەشتیی گەڕان و ڕوپێوییەکانی تورکیا لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست کە کێشەی لەسەرە لەنێوان تورکیا، یۆنان و قوبرسدا پێشێلکارییە، هەروەها ئەوەشی کە سەبارەت بە گفتوگۆی ئاشتییانە لەنێوانیان سەبارەت بەو ناکۆکییانە مەحاڵە چونکە تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاومان نەبینییوە”.

شارل میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی، کە سەرۆکایەتیی لوتکەی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، هەفتەی ڕابردوو داوای لە تورکیا کرد دەستهەڵگرێت لە یاری “پشیلە و مشک”، بکشێتەوە لەو هەنگاوە پێشێلکارییانەی هەڵیگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی به‌منزیكانه‌ بۆ واژووكردنى چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایده‌كات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كارین بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ مۆسكۆ و كار…
زیاتر ببینە

وەزیری راگەیاندنی لوبنان: پلانی چەکهەڵگرتن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا

پۆڵ مۆرکۆس یاتلۆ، وەزیری راگەیاندنی لوبنان رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ناوەڕۆکی پلانی فەرماندەیی سوپا بۆ سنووردارکردنی چەک پەسەندبکات.…
زیاتر ببینە

ئەمریكا: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی

 وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، گەر ئێران بەردەوامبێت لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەنگە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە خاوەنی…
Total
0
Share