بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، مارک ساڤایا لە ئەرکی نێردەی ئەمریکا لە عێراق لابراوە و لەبری ئەو، تۆم باراک دەبێتە نێردەی ئەمریکا لە عێراق.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای لە پۆستی نێردەی تایبەتیی ئەمریکا لە عێراق دوورخستووەتەوە و لەبری ئەو، تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروبارەکانی سوریا، ئەو پۆستە وەردەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری دوورخستنەوەی ساڤایا لە ئەرکەکەی، مامەڵە هەڵەکانی بووە لە زۆرێک لە دۆسیە و پرسە هەستیارەکاندا.