وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: بۆردومانەکەی زیندانی ئەوین قبوڵناکەین

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بەیاننامەیەکی لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر زیندانی ئەوین لە تاران، بڵاوکردەوە.

ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەکەدا نووسیوویەتی، “ئەو بۆردومانەی کە زیندانی ئەوین-ی لە تاران کردە ئامانج، ژیانی دوو هاوڵاتیی ئێمەی خستە مەترسییەوە کە لەوێ زیندان بوون، ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو هاوڵاتییانە لە هاوتا ئێرانییەکەم کرد و بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، هیچیان کاریگەریی بۆردومانەکەیان بەرنەکەوتووە”.

دەشڵێت، “من راستەوخۆ داوام لە کونسوڵی خۆمان لە تاران کرد، بە هانایانەوە بچن”.

داواشدەکات، “هەموو بۆردومانەکان بوەستێندرێن و دەرگا بەڕووی دانوستان و دیپلۆماسییەت بکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئێمە هەمیشە بەدوای ئاشتییەوەین بەڵام ئەمەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی “هەمیشە بەدوای ئاشتی و ئارامییەوەیە، بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا تاکە رێگەیە بۆ راگرتنی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین بەو مەرجەی هێرش نەکاتە سەرمان

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەمزووانە دەستپێناکەنەوە و مەرجیشیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئەوەیە، ئەمریکا هێرش نەکاتە سەریان.…
Total
0
Share