چوار یاریزانی چێڵسی بەرامبەر یۆڤانتۆس یاریناكەن

تۆماس تۆخێل، راهێنەری چێڵسی ئامادەنەبوونی چوار یاریزانی بۆ یارییەكەی یۆڤانتۆس ڕاگەیاند.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، تۆماس تۆخێل ڕایگەیاند، نگۆلۆ كانتێ تووشی كۆرۆنا بووە و تەندروستیشی جێگیرە.

وتیشی، هەریەك لە یاریزانان مایسۆن ماونت و كریستیان پۆلیسیچ و ڕیس جیمس تووشی پێكان بوون و ناتوانن بەرامبەر یۆڤانتۆس یاریبكەن.

سبەی لە گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆس دەبێتەوە

بابەتی پێشتر

ئیمارات فریای بەرشلۆنە دەکەوێت؟ وەڵام بە لاپۆرتایە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: بایدن بەڵێنیداوە دەستبەردارمان نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share