كۆرۆنا تەنگی بە ڕیاڵ مەدرید هەڵچنیوە

پێنج یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی كۆرۆناوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە یاریكردن ‏دووردەكەونەوە، بەڵام مۆدریچ پشكنینەكەی نێگەتیڤ دەرچووە.‏

لە پشكنینی یەكەمدا هەردوو یاریزان مارسیلۆ و مۆدریچ پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ بووە و ‏هەردووكیشیان چوونە ژێر چاودێریی پزیشكییەوە.‏

دواتر لە پشكنینی دووەمدا دەركەوت چوار یاریزانی تر توشبووی كۆرۆنان، ئەوانیش ‏ئەسێنسیۆ، گاریس بەیڵ، لۆنین و ڕۆدریگۆ بوون.‏

بەپێی ڕاگەیاندنی تیمی پزیشكیی ڕیاڵ مەدرید بێت، مۆدریچ كۆرۆنای بەزوویی ‏تێپەڕاندووە و دوایین پشكنین كە بۆی كراوە، نێگەتیڤ بووە.‏

ڕیاڵ مەدرید بە 42 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و یارییەكەی ‏یەكشەممەشی بەرامبەر قادش، تا ئێستا دوانەخراوە.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ئێلچی

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤیسكی ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share