بەهۆی لیڤاندۆڤیسکی-یەوە دیپای هەگبەکەی پێچاوەتەوە

واژۆ کردنی گرێبەستی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ یانەی یانەی بەرشلۆنە، لێکەوتەی خراپی لەسەر پێگەی مێمفس دیپای هۆڵەندی دەبێت، بەو هۆیەوە یاریزانەکە دەرگای بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بوونی لیڤاندۆڤسکی لە بەرشلۆنە واتای یاریکردنی بەشێوەی سەرەکی لە پێکهاتەکانی چاڤی هێرناندێز، یاخود یاریکردنی لە پاڵ پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، هەروەها یەدەگ بوونی مێمفس دیپای.

بەپێی سەرچاوەکە، دیپای درکی بە بارودۆخەکە کردووە، داوای لە ئیدارەی بارسا کردووە خۆڕاگربن تاوەکو یانەیەکی گەورە دەدۆزێتەوە، بەڵێنیشیداوە بڕوات.

یانەکانی یوڤانتۆس، تۆتنهام، پاریس سان جێرمان پرسیاریان لە بارەی هێرشبەرە هۆڵەندییەکەوە کردووە، لە هەمووان زیاتر تۆتنهام لێی نزیکبووەتەوە، یەکەم ئۆفەریشیان بە تێچووی 20 ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئاسینسیۆ و حەوت یاریزانی دیکە دەفرۆشێت

بابەتی دواتر

سیمبولی خۆڕاگری و دژ بە ڕەگەزپەرستی<br> ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی نـێـلسۆن مـانـدێلا-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share