مێسی گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و کاریگەری لەسەر پێکهاتەی بارسا نەماوە

 

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆنێل مێسی ئاستی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نەماوە و لە وەرزی ڕابردوو بۆ ئەم وەرزە نەیتوانیوە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دروستبکات.

ڕۆژنامەی مارکا لە بارەی جادوگەرەکەی ئەرجەنتینەوە شیکارییەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوە و دەریخستووە، کە یاریزانی ناوبراو بەهەر هۆکارێک بێت ئەو ئەفسانە کاریگەرەی سەردەمی ڕابردوو نەماوە، بەڵکو لە ماوەی دوو وەرزدا نەیتوانیوە کاریگەری لەسەر پێکهاتەی یانە کەتەلۆنییەکە دروستبکات.

ڕۆژنامەکە لێکدانەوەی بۆ چوار ڕوبەڕوبوونەوەی دەستپێکی لالیگا کردووە و ئاماژەیکردووە، کە لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئیشبیلیە و خیتافێ بەتەواوی لەبەر چاوان ونبووە و نەیتوانیوە کاریگەری دروستبکات لە دۆڕاندن و یەکسانبوونێک.

دابەزینی ئاستی مێسی لەهەر یارییەکدا بابەتێکی نەشازبووە، بەڵام لە ئێستادا بووەتە بابەتێکی ئاسایی و بەردەوام، بەڵکو توانای تۆمارکردنی 50  گۆڵی نەماوە و وەرزی ڕابردوو تەنها 31 گۆڵی تۆمارکردووە.

سەرەڕای ئەوەی 31گۆڵ بۆ هێرشبەرانی دیکە خەونە، بەڵام بۆ “پوڵگا” ڕێژەیەکی بەرزنییە، دەریدەخات توانای تۆمارکردنی گۆڵی دابەزیوە و لەم وەرزەدا کە تەنها گۆڵێکی بە لێدانی پەناڵتی تۆمارکردووە.

وەرزی ڕابردوو لیۆ 31 گۆڵی تۆمارکردووە، دابەش دەبن بەسەر 25 گۆڵ لەلالیگا و سێ گۆڵیش لە خولی یانە پاڵەوانەکان، هەروەها لە کۆی 33 یاری لە 17 یاریدا گۆڵی پێتۆمارنەکراوە، ئەم ڕێژە نزمەش ماوەی 15 ساڵە تۆمارنەکراوە.

سەرباری داتا نوێیەکان، ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسا هێشتا متمانەی بە ئەفسانەکەیە و هاندەرانیش بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ساتی تەقاندنەوەی وزەی پێیەکانی دەکەن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا مێسی کە بەهۆی ئیدارەی یانەوە بێ ورە بووە و گڕوتینی یاریکردنی لەدەستداوە، دەتوانێت لەم بارودۆخەدا دووبارە بگەڕێتەوە لوتکە؟

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چاومپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە و ئەم یارییە گرنگانە ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

یوێفا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی چامپیۆنزلیگ و یوروپالیگدا دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share