ئیمارات فریای بەرشلۆنە دەکەوێت؟ وەڵام بە لاپۆرتایە

FC Barcelona, Barca v Getafe CF – LaLiga Santander Joan Laporta during the match between FC Barcelona and Getafe CF, corresponding to the week 3 of the Liga Santander, played at the Camp Nou Stadium, on 29th August 2021, in Barcelona, Spain. Barcelona Catalonia Spain urbanandsport-fcbarcel210829_np9gB PUBLICATIONxNOTxINxFRA Copyright: xJoanxValls/Urbanandsportx

کۆمپانیایەکی ئیماراتی بۆندی خەیاڵیی پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە، ئەگەر ئیدارەی بارسا ڕەزامەندی نیشانبدات تەواوی قەیرانە داراییەکان کۆتاییدێت و یانەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیل کوروبیتۆ تی ڤی”، کۆمپانیایەکی ئیماراتی کە ناوەکەی ئاشکرانەکراوە، گرێبەستێکی بەبڕی 1.3 ملیار یورۆ پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

بۆندەکە بە جۆرێکە، کە بارسا دەتوانێت تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکان بداتەوە، لەهەمان کاتدا خۆی لە قەیرانی دارایی دەربازبکات.

یانە کەتەلۆنییەکە بڕێکی کەم داهاتی زیادە بە ئیماراتییەکان دەبەخشێت، هەروەها دەبێت لە ماوەی 12 ساڵدا ئەو بڕە پێشکەشی ئیماراتییەکان بکاتەوە، بۆندەکەش بەگشتی بۆ دۆخی بارسا گونجاوە.

بەهۆی قەیرانی سەردەمی کۆرۆناوە، وەرزی ڕابردوو بارسا زیانی 200 ملیۆن یورۆی بەرکەوت، بەهۆیەوە چەندین یاریزانیان فرۆشت و لەهەمان کاتدا مووچەی یاریزانەکانی دیکەیان کەمکردەوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەگەر خوان لاپۆرتا ڕەزامەندی بەرامبەر بە بۆندەکە نیشانبدات، دۆخی یانە کەتەلۆنییەکە ئاساییدەبێتەوە، لەهەمان کاتدا دەتوانن لە میرکاتۆی هاوینی 2022 داوای گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند بکەن.

بابەتی پێشتر

یونایتد لەبارەی سۆڵشایەرەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی چێڵسی بەرامبەر یۆڤانتۆس یاریناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share