(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی پاریس و مۆناکۆ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی پاریس سان جێرمان چواره‌مین یاریی وه‌رزی نوێی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر مۆناکۆ ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی مۆناکۆی کرد، یاریی نێوان دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی فه‌ره‌نسا‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی مۆناکۆ له‌ خوله‌کی 20 له‌لایه‌ن کێڤن ڤۆلاندی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 70 له‌لایه‌ن نێیماره‌وه‌ به‌ لێدانی سزا تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ‌ له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، مۆناکۆ-ش به‌ پێنج خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 12 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

پەروەردە لەبارەی ساڵی نوێی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ سێ خاڵه‌وه‌ له‌ که‌ته‌لۆنیا گه‌ڕایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share