بەهۆی پاییزەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر داوای خۆڤاكسینكردن لە خەڵكی سلێمانی دەكات

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بەهۆی هاتنی وەرزی پاییز و زیاتربوونی ئەگەرەكانی تووشبوون بە پەتا، داوا لە دانیشتووانی سلێمانی دەكات زیاتر ڕوو لە خۆڤاكسینكردن بكەن.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، ڕوو لە خەڵكی سلێمانی دەڵێت، “پاییزه‌، وه‌رزی په‌تا گواستراوه‌كانه‌، مه‌ترسیی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له‌ ئارادایه‌، بە هه‌ر بێباكی و خه‌مساردییه‌ك، خۆت و هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌یته‌وه‌، ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردن له‌ ده‌ستده‌ده‌یت، ڤاكسینكردن ته‌نها ڕێگای خۆپاراستنه‌، خۆپاراستنیش تاكه‌ ڕێگای ده‌ربازبوونه‌”.

پارێزگاری سلێمانی زیاتر هانی خەڵك دەدات، دەڵێت، “هه‌مو بنكه‌ و تیم و داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان چاوه‌ڕوانی هاتنی خێرتانن بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تتاندا بن، بێبه‌رامبه‌ر و بێقه‌ره‌باڵغی و ڕیزگرتن، ژه‌مه‌ ڤاكسینی خۆتان پێببه‌خشن، وه‌رن بێدوودڵی ڤاكسین وه‌ربگرن، ژیان له‌ مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن”.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نووسیویشیەتی، “به‌ هه‌وڵی دڵسۆزانه ‌و مه‌ردانه‌ی هه‌مووان، ژماره‌یه‌كی زۆر پێویستی ڤاكسینمان دابینكردووه‌، ژماره‌ی بنكه‌كانمان بۆ پێدانی ڤاكسین له‌ ناوشاری سلێمانیدا بۆ 13 بنكه‌ زیادكردووە و تیمی گه‌ڕۆكمان بۆ فه‌رمانگا و شوێنه‌ گشتی و تایبه‌ته‌كان پێكهێناوه‌، له‌ هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌یه‌كدا بنكه‌ی ڤاكسینپێدانمان كردووه‌ته‌وه‌، تكا و داوای خه‌مخۆرانه‌تان لێده‌كه‌ین ناوی خۆتان تۆماربكه‌ن و بچن ڤاكسین وه‌ربگرن، خۆتان و كه‌سوكارتان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ بپارێزن”.

بابەتی پێشتر

متمانەی ژن بە كاندیدە ژنەكانی هەڵبژاردن.. ڕابردوو و ئایندە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەكانی ئێران برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە و یەکشەممەی داهاتوو…
Total
0
Share