ئەوانەی تووشی پەتای وەرزی دەبن ئەم خۆراکانە بخۆن

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن، ئەو کەسانەی تووشی پەتای وەرزی دەبن دەبێت هەوڵبدەن ئەو شەربەتانە یاخود ئەو خۆراکانە بخۆن کە ئیشتیهایان بۆ خواردن بۆ دروستدەکەنەوە.

بە گوێرەی قسەی پسپۆڕان، خواردنی خۆراک لە کاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە دەتوانێت کاریگەریی باش بە جەستە ببەخشێت وەک دابینکردنی وزە و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەو خۆراکانەی کە دەتوانن ئیشتیهای مرۆڤ بکەنەوە، شەربەتی میوەکانن وەک شەربەتی گێزەر، هەنار، پرتەقاڵ و سێو، بەڵام دەبێت سرووشتی بن یاخود خواردنەوەی سووپی سادە وەک سووپی مریشک یاخود سووپی نیسک.

هاوکات باس لەوەشدەکەن، پێویستە مرۆڤ ئەو خۆراکانە بخوات کە بەرگری جەستەی بەهێز دەکەن، وەک هەنگوین و گوێز و ماستی خۆماڵی و زەڵاتە و پێکهاتە رووەکییە گرنگەکان لەگەڵ ئاوی گۆشت و خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە پڕۆتین و ریشال.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانجێکی “نیمچە مەحاڵ”.. گروپێکی نوێ ڕەوانەی چین دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە بنەڕەتی کۆرۆنا
تەندروستیی جیهانی هەوڵێكی نوێ دەدات بۆ زانینی بنەڕەتی كۆرۆنا

دوای نۆ مانگ لە ڕەوانەکردنی گروپێک لە شارەزایان و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بۆ چین، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، گروپێکی…
زیاتر ببینە

شۆڕشێكی پزیشكی بەڕێوەیە
تەنها بە پشکنینی خوێن 50 جۆری شێرپەنجە پێشوەخت دیاریدەكرێن

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، گەورەترین تاقیکردنەوەی لە بواری پزیشکی و جۆرەکانی شێرپەنجە بەتایبەت دەستپێکردووە، ئەو تاقیکردنەوەیە دەتوانێت وەک…
Total
0
Share