ڤیدیۆ.. دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزەكانی ئێران برینداربوون

وێنە: ئەرشیف

دوێنێ دووشەممە، دوو کۆڵبەر لە سنووری “نەوسوود”ی پارێزگای کرماشان بە تەقەی سەربازەکانی پاسەوانی سنووری ئێران برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردوونەتەوە، ئەو دوو کۆڵبەرە ناوەكانیان مەسعود و سەرکەوت کەرەمی-ن و هەردووكیان خەڵکی شاری جوانڕۆن.

کۆڵبەرەکان دوای ئەوەی خوێنی زۆریان لێڕۆشتووە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری پاوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە، بەشێک لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کاری کۆڵبەرین و کارەکەش بە یەکێک لە کارە پڕ مەترسییەکانی ناوچەکە دادەنرێت.

سەرەڕای کوژران و برینداربوونی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ڕێگای سەختی کاری کۆڵبەری یەکێکە لە مەترسییەکان و زۆرجار بەهۆی ترسی کۆڵبەرەکانەوە بۆ خۆڕزگارکردن، تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە یان کەوتن دەبن و بە سەختی برینداردەبن.

سەرەڕای هەموو ئەو مەترسییانە، چەندین گەنجی کۆڵبەری کورد بەهۆی ڕووداوەکانی سنوورەوە بەشێک لە جەستەیان لەدەستداوە و پێویستیان بە چارەسەر و سەرچاوەیەکی بژێوی هەیە.

هۆشداری.. ڕەنگە بینینی ڤیدیۆکە بۆ هەندێک کەس سەختبێت

بابەتی پێشتر

بەهۆی پاییزەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر داوای خۆڤاكسینكردن لە خەڵكی سلێمانی دەكات

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی كەركوكەوە: لە مافی نەتەوەیی خۆمان خۆشنابین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share