تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنا تا ئێستاش دۆخێکی لەناکاوی تەندروستییە لە جیهاندا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، دوای تێپەڕینی نزیکەی دوو ساڵ و نیو بەسەر ڕاگەیاندنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تا ئێستاش ڤایرۆسەکە دەتوانێت ببێتە مەترسیی جیهانی و هێشتا دۆخێکی کتوپڕی تەندروستییە لە جیهاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی باری لەناکاوی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوونی کۆرۆنا و گۆڕانە بەردەوامەکانی ڤایرۆسەکە و ئەو فشارەی لەسەر سیستمی تەندروستیی هەندێک لە وڵاتان دروستیکردووە مانای ئەوە دێت کە هێشتا لە دۆخی لەناکاوداین بەهۆی کۆرۆناوە.

ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەو حاڵەتانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆماریکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە 30% زیادیکردووە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ یەکەمجار لە 30ی کانونی دووەمی 2020دا دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانیی ڕاگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
زیاتر ببینە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی: ژمارەی تووشبووان بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی…
Total
0
Share