تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی  لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کچێک کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە کچێک کردبوو و بڕی ھەشت ھەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتونی لەکچەکە سەندبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوورەوە دەستگیربکرێت”.

ئاشکراشیکرد، ” تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە و دانی بەوەدا ناوە کە لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیدا، پارەو ئاڵتونی لە چەند کچێکی دیکە سەندووە”.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ھ، س، م) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە، ئەمەش وەک لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو…
Total
0
Share