قسەی كارلۆ ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی شیریف تیراسبۆل

كارلۆ ئەنچلۆتی پێش یارییەكەی ئەمشەوی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر شیریف تیراسبۆل، تیپی بەرامبەر بە “ڕێكخراو” وەسفدەكات، بۆیە بە پێویستی دەزانێت “تەركیزی تەواو” بكەن، ڕەتیشیكردەوە بە زیدان بەراورد بكرێت.

ئەمشەو لە چامپیۆنز لیگ، ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی شیریف تیراسبۆل دەبێتەوە، كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەكەی كرد.

ئەنچلۆتی ئاماژەی بەوەدا، كە ڕكابەرەكەیان تیپێكی ڕێكخراو و بەهێزە و پێویستە لەسەرەتاوە تەركیز بكەن.

وتیشی، “چامپیۆنز لیگ بۆ ئێمە بۆنەیەكی جیاوازە و مێژووێكی دێرینمان هەیە لەگەڵیدا”، بۆیە جەختی لەوە كردەوە كە ئامانجیان ئەوەیە ڕكابەرێكی بەهێزی پاڵەوانێتییەكە بن.

لەكۆتایی قسەكانیدا ئەنچلۆتی ڕەتیكردەوە بە زیدان بەراوردی بكەن، باسی لەوە كرد كە زیدان توانیویەتی بە پێكهاتەكەی بەردەستی، سێ ناسناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ بۆ یارییەكەی مان سیتی چوار گۆڕانكاری لەپێكهاتەی پاریس كردووە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: ئەوانەی بەهۆی كۆنگرەكەی هەولێر فەرمانیان بۆ دەرچووە لە هەولێر نەماون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا هاتریکی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد، بەو…
زیاتر ببینە

ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

دوو ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندییان بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە. بەپێی…
Total
0
Share