مالیک مۆنک بووە مایکڵ جۆردان و لەیکەرز بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی ساڵی 2022 بردنەوەیەکی گەورەی بەرامبەر پۆرتلاند تۆمارکرد.

تیمە بەشدارەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، ڕووبەرووبوونەوەکانی هەفتەی 36 و یەکەمین یارییەکانی ساڵی نوێ (2022)یان ئەنجامدا، مالیک مۆنکی ئەستێرەی لاوی تیمی لەیکەرز 10 خولەک پێش کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەی تیمەکەی بەرامبەر پۆرتلاند بە تۆمارکردنی خاڵێکی هونەریی ناوازە نمایشێکی مێژوویی مایکڵ جۆردانی ئەفسانەی دووبارەکردەوە.

تیمی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بە ئەنجامێکی فراوان 103-79 (جیاوازیی 24 خاڵ)، بردنەوەی بەرامبەر تیمی پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز تۆمارکرد، ئەوەش دەکاتە 18 بردنەوە لە کۆی 36 یاریی ئەم وەرزەی (NBA).

ئەنجامەکانی دیکە بەمجۆرە بوون:

ساکرامینتۆ 96-112 ماڤرێکس

هیوستن 110-120 مەیامی هیت

کاڤالێرز 118-121 ئەتلانتا

ڕاپتۆرز 116-108 کلیپەرز

گریزلیس 118-105 سپێرز

ئۆکلاهوما 95-80 نیکس

یوتا جاز 120-108 مینیسۆتا

بابەتی پێشتر

ڕادوکانو لە پاڵەوانێتی ملبۆرن کشایەوە

بابەتی دواتر

چێڵسی لە بەهێزترینەوە و بۆ وێرانبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی شەش گرێبەستی گەورە واژۆ دەکات

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام، ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، هەوڵی واژۆکردنی شەش گرێبەست دەدات. ڕۆژنامەی “تێلیگراف نووسیویەتی، کۆنتی داوای…
Total
0
Share