ئەگوێرۆ و دێمبیلی گەڕانەوە

دوو ئەستێرەی پێکراوی یانەی بەرشلۆنە، عوسمان دێمبیلی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندییان بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە کەتەلۆنییەکان، هەریەک لە عوسمان دێمبیلی-ی فەرەنسی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ-ی ئەرجەنتینی، بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا بەشداری یەکەی مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەی بەرشلۆنەیان کردووەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەشداریکردنی دوو ئەستێرەکە بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا لە چێوەی چالاکییەکانی لالیگا ڕوون نییە، بەڵام میدیاکان پێیانوایە لەو یارییەشدا نەبێت، لە یارییەکانی دواتر دەگەڕێنەوە نێو پێکهاتەی ڕۆناڵد کومان.

دێمبیلی لە حوزەیرانی 2020 لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدرێسی هەڵبژاردەی فەرەنساوە تووشی پێکانی ئەژنۆ بوو، هەروەها ئەگوێرۆ لە مانگی ئابی 2021ــەوە بەهۆی پێکانەوە هیچ یارییەکی فەرمی بۆ یانەی بەرشلۆنە نەکردووە.

بابەتی پێشتر

فەیسەڵ کەریم خان: دەنگی تەواوم بەدەستهێناوە بەڵام یاری بە ئەنجامەکانەوە کراوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی کاسیمێرۆی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاساس: هەنگاوێکمان ماوە

خیسۆز کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە، کە گەیشتن بە یاری کۆتایی “کەنداوی 25” خەونە و هاتووەتە دی، لە…
Total
0
Share