بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و ئەوەش كاریگەریی بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ كەمێك بەهاكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: تاوەكو كۆتایی ساڵی 2026 كارەبای سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەبێتە 24 كاتژمێری

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك قۆناغێكی ئەزموونی، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە كارەبای نیشتمانی 24 كاتژمێری دابیندەكرێت بۆ بازاڕی…
Total
0
Share