بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی زیندووی پۆرتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا هاتریکی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد، بەو هاتریکەش پاداشتێکی گەورەی بەدەستهێنا.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، کریستیانۆ لەم وەرزەدا وەک پاداشتی دارایی و بەپێی بەندەکانی گرێبەستەکەی زیاتر لە 2.4 ملیۆن یورۆ لە یانەی مانچستەر یونایتد وەردەگرێت.

یەکێک لە گرنگترین ئەو پاداشتانەی بەدەستیدەهێنێت بۆ تۆماری گۆڵە، چونکە دوای گەیشتنی بە (21) گۆڵ سنووری 20 گۆڵی لە وەرزێکدا تێپەڕاندووە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان جەمسەرەکان، کریستیانۆ بەهۆی هاتریکەکەی نۆرویچ سیتی و گەیشتن بە 20 گۆڵ، بڕی 980 هەزار دۆلار پاداشت وەردەگرێت، بۆ داهاتووش لە ئەگەری تۆمارکردنی هەر گۆڵێکدا بڕی 130 هەزار دۆلار وەردەگرێت (دوای یارییەکەی نۆرویچ بڕەکە گەیشتووەتە 1.110.100 دۆلار).

هەروەها بڕی 1.31 ملیۆن دۆلاری دیکە پێشکەش بە دۆنی پۆرتوگال دەکرێت، بەهۆی بوونی بە گۆڵکاری مانچستەر یونایتد لە وەرزی 2021/2022.

بابەتی پێشتر

مەترسییەكی دیكەی توركیا لەسەر هەرێم ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووەوە جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ شەممە لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد و مانچستەر…
Total
0
Share