لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا دوو بومەلەرزە لە گەرمیان ڕوویانداوە، گوڕی هەردووكیان زیاتر بووە لە سێ پلەی ڕێختەر.
دوێنێ نزیک کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.10 لە نێوان خانەقین و کەلاردا ڕوویداوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیانی دانیشتووی “گردە گۆزینە و سەڵاح ئاغا” هەستیان پێکردووە.
هەروەها بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 9:02 خولەک، بومەلەرزەیەک بە پلەی 3.8 لە نزیک شاری کەلار ڕوویداوە، هاوڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.
هاوکات کەشوهەوای گەرمیان ڕایگەیاندووە، “بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لە نێوان کەلار و قەسری شیرین لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا، کە چەقەکەی گوندی بانزەمین بووە، بە گوڕی 3.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر و قوڵایی 10 کێلۆمەتر بووە.
بەهۆی تێپەڕینی شوێنی بەیەكگەیشتنی “پلێت”ی عەرەبی و فارسی بە ناوچەکانی کرماشان و قەسری شرین و خانەقین، مانگانە خەڵکی ناوچەکە چەندینجار هەست بە بوونی بومەلەرزە دەکەن.