لە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک کەسێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون

درەنگانی شەوی رابردوو لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، دوای دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا، شەڕە تەقە و رووبەڕووبوونەوەی دروستدەبێت و بەهۆیەوە کەسێک دەکوژرێت و دوو کەسی دیکە بریندار دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژراوە ناوەی عەونی سمکۆ زێدک-ە کەسایەتییەکی دیاری ناوچە شێخانە و بەگوێرەی هەندێک زانیاری سەرۆک عەشرەتی هۆزی زێدک بووە.

دوو کەسەکەی دیکەش، کە واباس دەکرێت یەکێکیان برای کوژراوەکە و ئەوەی دیکە کوڕی بێت، دوای برینداربوونیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هیچ لایەنێکی ئەمنی روونکردنەوەی لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئازەربایجان ڤیدیۆیەکی پەکەکە بۆ ڕیکلامی سەربازەکانی بەکاردەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان، ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە،…
Total
0
Share