گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سنووری سوریا بۆردومانکران

لە پارێزگای دێرەزووری سنووری سوریا گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەلایەن فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بۆردومان کران، تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکەوە نییە.

هێرشەکە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی شاری مەیادین لە نزیک پارێزگای دێرەزوور کراوە، ئەو فڕۆکانەی بۆردومانەکەیان کردووە نەناسراوبوون و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە ژمارەیەکی زۆر بارەگایان لەو ناوچە سنوورییانەی سوریا و عێراق لەنزیک ئەلبوکەمال هەیە.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج ناوچەیەکی سەربازیی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانن، کە تێیدا ڕاهێنان بە چەکدارەکانیان دەکەن.

ڕوانگەی سوری لەزاری سەرچاوەیەکەوە کە لە 25ی ئەیلولدا قسەی بۆ کردووە دەڵێت، گروپەکانی سەر بە سوپای پاسداران موشەکی جۆری (بورکان ئێچ 2)یان گواستووەتەوە بۆ گەنجینەکانی چەکی سەر بەو گروپانە لە نزیک دێرەزوور.

لە 14ی ئەم مانگەدا لە بۆردومانێکی دیکەی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و سوریا کە ئەویش لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە ئەنجامدرا سێ چەکداری گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران گیانیان لەدەستدا، بەپێی ڕوانگەی سوری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆم باراک لەبارەی دۆخی سوریا: پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایدەکات، پێویستە رێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کارابکرێتەوە و…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و عێراق پابەندبوونی خۆیان بۆ هاوکاریی ئەمنی و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەفدیی ئەمنی عێراق رایگەیاند، واشنتۆن و بەغداد پابەندبوونیان بە…
Total
0
Share