سلێمانی.. تۆمەتبارێک دەستگیر كرا كە چەند سكاڵایەكی لەسەر تۆمار كراوە

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لەسەر سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا تۆمەتبارەكە كە لەدایکبووی (١٩٩٧)ە، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 21ی چەك دەستگیر بکرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا دەستیشگیراوە بەسەر دوو چەکی بێمۆڵەتدا لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری (نیسان- پاترۆڵ)”.

تۆمەتبارەكە لە چەند بنکەیەکی پۆلیس، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، بەپێی مادەکانی (446، 431 و 482) و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و چێوەی هەماهەنگی هیچ ئەنجامێكی نەبوو

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكەی ماڵی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ چێوەی…
Total
0
Share