بەشێک لە گەشتیارانی ئایینی لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێندا دروشمیان دژی کۆنگرەکەی هەولێر بەرزکردەوە و ئاڵای ئیسرائیلیان سوتاند.
بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی لە کەناڵی تێلگرامی (شبکة الاعلام المقاوم) بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت گەشتیارانی ئایینی بە دروشمی “نەخێر نەخێر” دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل وەستانەوە و چوونە حەرەمی ئیمام حوسێنەوە.
گەشتیارانی ئایینی توڕەیی خۆیان دژی کۆنگرەکە نیشاندا و چەند جارێک ئاڵای ئیسرائیلیان سوتاند و دژایەتی خۆیان نیشاندا بۆ هەر لایەنێک بیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.
ڕۆژی هەینی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەك بەناوی “السلام و الاسترداد” بەڕێوەچووە، ژمارەیەكی زۆر سەرۆك عەشیرەتی عەرەبی سوننی و شیعی تیایدا بەشداربوون، داوایانكردووە پەیوەندییەكانی عێراق و ئیسرائیل ئاسایی بكرێنەوە.
بەڵام كۆنگرەكە و داواكارییەكە كاردانەوەی لە هەرێمی كوردستان و عێراق لێكەوتەوە و ڕەتكرایەوە.
لەو چێوەیەشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتیی كۆمار، چەند حزب و لایەنێكی دیكەی عێراقی كاردانەوەی نەرێنییان هەبوو.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دووپاتیكردەوە، “کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری و بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە و بەڕێوەچووە، ئەم کۆبوونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات”.
🎥 فریاد خشم عراقیها بر سر سازشطلبان اربیل
نشست روز جمعه در شهر اربیل و دعوت برای سازش با رژیم صهیونیستی موجی از خشم و عصبانیت گروهها و اقشار مختلف عراق را در پی داشت
زائران امام حسین (ع) نیز شعار #کلا_کلا_اسرائیل سر دادند pic.twitter.com/XZAZS1VNzU
— خبرگزاری تسنیم 🇮🇷 (@Tasnimnews_Fa) September 28, 2021