توركیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشەئاوی عێراق زیاددەكات

توركیا ڕەزامەندیی دەربڕی كە بەشەئاوی عێراق زیاد بكات و لەچەند ڕۆژی داهاتووش دەست بەوكارە دەكات.

وەزارەتی سەرچاوەئاوییەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ وەزیری کاروباری ئاویی تورکیا كۆبوونەتەوە و تاوتوێی دۆخی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فوراتیان لە عێراقەوە كردووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق داوای لە تورکیا کردووە چاوبخشێنێتەوە بە پلانی بەردانەوەی ئاوی هەردوو ڕووبار بە شێوەیەک کە پێویستی عێراق بۆ تێپەڕاندنی بارودۆخی ئێستای کەمیی ئاو مسۆگەر بکات.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقدا هاتووە، هاوتا توركییەكەی ڕەزامەندی دەربڕی بۆ هاوکارییكردنی لەگەڵ عێراقدا و بەردانەوەی ئاو زیاد بكات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، بەپێی ئەو یەدەگانەی کە لەبەردەستدان.

بابەتی پێشتر

چاڤی بۆ لاپۆرتا: ئەم پێنج یاریزانە بفرۆشە

بابەتی دواتر

ئاسانكاری بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵە لەپێناو پشتیوانیكردن لە ئاسایشی خۆراك جەختیلەسەر كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بەغداد پزیشکێک کوژرا

ئەمڕۆ پزیشکێکی منداڵان لە شاری بەغداد لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا. وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر…
Total
0
Share