عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە پەیامێکی شەش خاڵیدا کە ئاڕاستەی وڵاتانی ئیسلامی کردووە ڕایگەیاند، چەند حاڵەتێکی زۆر دەگمەن نەبێت، هیچ وڵاتێکی ئیسلامی لەپاڵ ئێران نەوەستاوەتەوە.
وتیشی، ئێرانییەکان لە ڕێگەی ویستی ئازادانەیانەوە ئامادەبوون ڕووبەڕووی دوژمن ببنەوە، بەشێوەیەک دوژمن نەیتوانی هیچ دەرچەیەکی ستراتیجی بدۆزێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بەردەوامدەبێت لە ڕێگە و ڕێبازی بەرگریکردن و ڕووبەڕووبەونەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵام هەڵویستی چەند وڵاتێکی ئیسلامی لەم جەنگەدا پڕە لە لێکدژی.