هێرش کرایەسەر بنکەیەکی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان

بنکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە مەیدانی کۆنۆکۆ لە رۆژئاوای کوردستان ، بە دوو مووشەک کرایە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشەکە ئەمڕۆ چوارشەممە نزیک کاتژمێر 9:00ی بەیانی بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە هێرشەکە نەبووەتە هۆی هیچ زیانێکی گیانی، دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕووپێوی شوێنەکەیان کرد، دەرکەوت سێیەم مووشەک کە ئاراستەکراوە نەتەقیوەتەوە.

راشیگەیاند، لە 26ی تشرینی دووەمی رابردوودا، دوو مووشەکی دیکە هێزەکانی هاوپەیمانانیان کردە ئامانج لە ناوچەی ئەلشەدادی لە دەوروبەری حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، “هێرشی لەمجۆرە هێزەکانی هاوپەیمانان و خەڵکی سڤیل دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان بەردەوامە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین دڵنیاببینەوە کە ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەی پیـ.ـتاندنی…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: ئێران بە خێراتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە

نوێنەری سەربازیی ئیسرائیل لە کنێست رایگەیاند، ئێران بە خێراییەکی زیاتر دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی کردووەتەوە، ئەمەش نزیکەی…
Total
0
Share