هەسەدە وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

هەسەدە، وەڵامی ھەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە لەبارەی دەستپێکردنی ھێرشی نوێی سەربازیی لە سوریا و دەڵێت، ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشەکانی ئەنقەرە دەکەن.

ھێزەکانی سوریای دیموکرات “ھەسەدە”، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی هەڕەشەكانی ئەمدواییەی ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكردەووە، ھیچ گۆڕانكارییەکی ستراتیژیی بەسەر دابەشکردن و بڵاوبوونەوەی ھێزە نێودەوڵەتییەكان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا نەھاتووە.

پێشیوایە، نمایشکردنی ھێزی داگیرکەر لە لایەن تورکیاوە، لە چێوەی ھەوڵەکانی لێدانە لە سەقامگیریی و ھەوڵدانە بۆ چالاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش لەو ناوچەیە.

ھەسەدە جەختیشی كردووەتەوە، ھێزەکانیان ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشە کرداریی و چاوەڕوانکراوەکانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ ھێزە نێودەوڵەتییەکانیش زانیاریی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان گیانلەدەستدانی 400 كۆچبەر رادەگەیەنێت

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان گیانلەدەستدانی 400 كۆچبەر بەهۆی لافاوەكەی لیبیاوە رادەگەیەنێت. نوسینگەی بەهاناوەچوونی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، نەخۆشخانەكان…
Total
0
Share