دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی گفتوگۆکانمان بەردەوامبێت، بەڵام بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا پێمان وتوون کە ئاگربەست کۆتاییهاتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیپێکردەوە و هەردوولا، ناوبەناو بەرژەوەندییەکانی یەکدی لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share