مۆراتا و دیبالا دوای پشووەکان دەگەڕێنەوە

بەهۆی پێکانەوە، دوو ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی یانەکەدا بەشداریناکەن.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەهۆی پێکانەوە هەریەک لە پاولۆ دیبالا و ئەلڤارۆ مۆراتا پێناچێت لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتووی یانەی یوڤانتۆس بەشداریبکەن.

یەکەم یاریی بەرامبەر چێڵسی ڕێکەوتی 9/29 (چوارشەممە) لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدەدرێت، دووەم یاری ڕێکەوتی 10/2 (شەممە) لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی کالچیۆ بەرامبەر یانەی تۆرینۆ ئەنجامدەدرێت.

لەدوای ئەو دوو ڕووبەڕووبوونەوەیە، تاوەکو 17ی تشرینی یەکەم پشووەکانی فیفا دێتە بەردەم یاریزانان و لەو وادەیەدا (10/17) بەرامبەر یانەی ڕۆما ئەگەر هەیە دووانەی ناوبراو بگەڕێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی کۆرێری، دیبالا دووچاری کشانی ماسولکەی ڕانی چەپ بووە، مۆراتاش دووچاری پێکانێکی ماسولکەیی نامەترسیدار بووە.

بابەتی پێشتر

کاڤانی پێگەی هێرشبەرێکی بەرشلۆنە لێژدەکات

بابەتی دواتر

وانەی ڕووداوەكانی ئەفغانستان لە زاری بەرهەم ساڵحەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share