وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: سەرپەرشتیاری ئەو گروپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە شاخەوانییەی ئەمڕۆ لە قەرەداغ بوون دەستگیرکرا.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی، “سەرپەرشتیارەکە، بە ماددەی 411 بە گوێرەی یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە.”

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، سەرپەرشتیارەکە لەگەڵ تیمەکەدا بووە ئەمڕۆ و بەهۆی ئەوەی سەرپەرشتیارە، بەرپرسیارە لە سەلامەتییان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ چوار شاخەوان لە قەرەداغ بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان دۆزرایەوە لە کۆی 12 شاخەوان کە روویان لە سنووری ناحیەیی سێوسێنانی قەرەداغ کردبوو.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە رووداوەکەی قەرەداغ و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی گروپێکی شاخەوانی لە قەرەداغ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share