قوباد تاڵەبانی: پێویستە رووداوەکەی قەرەداغ و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی قەرەداغ بڵاوکردەوە کە چوار شاخەوان لافاوبردنی و خنکان و دەڵێت، “پێویستە ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی لەمجۆرە، جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە.”

لە راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، رووداوی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی لە سنووری قەرەداغ هەموومانی دڵگران و غەمبار کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئازیزیان و دۆستان و هەڤاڵانیان دەکەم.

دەشڵێت، “پێویستە ئەم رووداوە و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بێنێتەوە کە بۆ پاراستنی گیان و ژیان و تەندروستی خۆمان، پابەندی ئاگادارکردنەوە و رێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
Total
0
Share