لاپۆرتا: خوازیار بووم میسی بڵێت بەخۆڕایی یاری بۆ بەرشلۆنە دەكەم

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە خوازیار بووە میسی بە خۆڕایی یارییان بۆ بكات، پشتگیریی بەردەوامبوونی كومان-ی ڕاهێنەریشی كرد.

لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا، خوان لاپۆرتا، سەرۆكی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

جەختی لەوە كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی كومان-ی ڕاهێنەر دەكەن و تا دواخولەك لەگەڵیدا دەمێننەوە.

وتیشی، “هەموو توانایەكی خۆمان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی كێشەكانی یانەی بەرشلۆنە چارەسەر بكەین”.

لەكۆتایی قسەكانیشیدا لاپۆرتا باسی لەوە كرد، نەیانتوانیوە بەهۆی یاسای دارایی خاوێنەوە بۆندی مێسی نوێبكەنەوە، بەڵام خوازیار بوون یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بەخۆڕایی لە بەرشلۆنە یاری بكات.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا پێشمەرگەیەک و سێ پۆلیسی فیدراڵی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕاهێنەری ئەرجەنتین ناڕازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share