دادگا بڕیاریدا یورۆیەک قەرەبووی سەرۆکی ڕیاڵ بکاتەوە

دادگای باڵای ئیسپانیا سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی وەک براوەی دۆسییەی دزەپێکردنی تۆمارە دەنگییەکانی دیاریکرد.

بەپێی زانیارییەکانی “ڤۆز پۆپولی”، دادگای ئیسپانیا بڕیاریداوە بە قەرەبووکردنەوەی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ڕۆژنامەی “ئێڵ کۆنفیدێنسیاڵ” بەبڕی یەک یۆرۆ.

پێرێز بە تایبەتی پێداگری لەسەر ئەم بڕە پارەیە کردووە (یەک یورۆ)، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە تەواوی دۆسیەکە پەیوەندی بە ڕێزگرتن و تایبەتمەندییەوە هەیە نەک پارە.

لە ساڵی 2021 ڕۆژنامەی “ئێل کۆنفیدێنسیاڵ” چەند تۆمارێکی دەنگیی فلۆرێنتینۆی دزەپێکرد ،کە تیایدا سووکایەتی بە چەندین یاریزان و ڕاهێنەر دەکات.

ڕوون نییە ڕۆژنامەکە چۆن دەستی بە تۆمارە دەنگییەکان گەیشتووە، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی ئەو کاسێتانە، هەندێک لە ڕۆژنامەنووسان هەوڵیان دا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بە خودی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدی بفرۆشنەوە.

بابەتی پێشتر

کلۆپ بۆ نونێز: منداڵیت، ببە بە پیاو

بابەتی دواتر

پێش یاریی ئینتەر.. چاڤی داوای سێ گۆڕانکاری لە یاریزانان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share