کاڤانی پێگەی هێرشبەرێکی بەرشلۆنە لێژدەکات

هێرشبەری ئورۆگوایی یانەی مانچستەر یونایتد، ئیدینسۆن کاڤانی بیر لە یاریکردن بۆ یانەی بەرشلۆنە دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کاڤانی لەو ڕۆڵە ڕازینییە کە لە یانەی مانچستەر یونایتد پێیبەخشراوە، بەتایبەت دوای گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ هەلێکی لەبەردەمدا نەماوە بۆ تاودانی ئەسپی خۆی لە خولی نایابی ئینگلتەرا.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی بارسا بەشێوەیەکی ئەرێنی بیر لە هێرشبەرە سیلیستییەکە دەکەنەوە، بەڵام کێشەیان لەگەڵ بەرزی مووچەکەیدا هەیە.

ئەگەر کاڤانی لەگەڵ ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە بەڕێککەوتن بگات، دەبێت مووچەکەی کەمبکاتەوە، ئەم هەنگاوەش بۆ جەمسەری یاریزانەکە قورسنییە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەپێناو یاریکردن بۆ بارسا بڕیاری لەسەردەدات.

دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، ئەگەر یاریزانەکە پەیوەندی بە بەرشلۆنەوە بکات، ئیدارەی خوان لاپۆرتا ناچاردەبن دەستبەرداری یەکێک لە مارتین برەیزوایت، یاخود لوک دی یۆنگ ببن.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک و یەکێتی دووانەی دانەبڕاوی یەکترن

بابەتی دواتر

مۆراتا و دیبالا دوای پشووەکان دەگەڕێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share